
تازه‌گه‌ری چیه؟ ئاسۆكانی چین؟ ئایا ئێمه كۆمه‌ڵگایه‌كین خاوه‌نی خاسیه‌تی تازه‌گه‌رین؟ ئه‌وكاتانه‌ی به‌دوای خاسیه‌ت و دیارده‌كانی تازه‌گه‌ری بگه‌ڕێین ده‌بێت له‌و زه‌مینه كولتوریه‌وه نزیك بكه‌وینه‌وه به‌وه‌ی ئه‌و زه‌مه‌نه تاچه‌ند توانای وه‌ده‌ست كه‌وتنی شوناسی تازه‌گه‌ری هه‌یه؟پرسیاركردن له‌مانای ئه‌و چه‌مكه پرسیاركردنه له‌و ئومێده‌ی له‌ناو كایه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان دڵنیایی به‌خۆی ده‌به‌خشێت، بۆیه ئێمه له‌ڕێگه‌ی پرسیاره‌وه ده‌مانه‌وێ پرسیارێكی تربكه‌ین كه تازه‌گه‌ری كوردی چیه؟ ئاسۆكانی چین؟
ادامه مطلب

به‌دوای چه‌ندین ساڵ له‌شه‌ڕ كردن و یه‌كتر كوشتن و پیلان دانان له‌دژی یه‌كتری و ڕاوه دوو نانی لایه‌نگرانی یه‌كتری، هه‌ردوو هێزه كوردیه‌كه یه‌كێتی و پارتی له‌و دۆخه نوێیه چوونه‌وه ناو هۆڵی په‌رله‌مان و به یه‌كه‌وه جارێكی‌تر ده‌سه‌ڵاتیان به‌ش كرده‌وه، پێشتر له‌قۆناغی شه‌ڕدا قسه‌كردن به ئاستێك چووه پێشه‌وه به‌وه‌ی ئه‌زمونی فیفتی فیفتیان قبووڵ نیه، بۆیه شه‌ڕ ده‌بوو ڕوو بدات، تا ئه‌و شه‌ڕه به پێویستیه‌ك سه‌یر ده‌كرا، به‌وه‌ی ئه‌وه شه‌ڕی نێوان خێڵ و بنه‌ماڵه‌یه له‌ته‌ك تازه‌گه‌ری كوردیدا، هه‌ڵبه‌ت له‌ناو شه‌ڕه‌كه‌شدا یه‌كێك كه‌هاوكاری لایه‌نه شه‌ڕكه‌ره‌كانی كرد ڕووداوی 31 ی ئابی 1996 بوو، ئه‌و ڕووداوه له‌ناو دوو ته‌فسیری جیاواز سه‌یر كرا، به‌وه‌ی له‌ناو خیانه‌ت و ڕزگاركردن ته‌ماشا كرا، به‌ڵام دواجار كاتێك به‌یه‌كه‌وه ده‌چنه‌وه ناو په‌رله‌مان پێویستمان به‌وه ده‌بێت، له‌دوو باسی گرنگ بێینه دوان
ادامه مطلب

كاتێ بمانه‌وێ له‌سه‌ر په‌یوه‌ندی نێوان زانكۆ و خوێندكار بدوێین، پێویستمان به‌و تێگه‌یشتنه هه‌یه، كه به‌رامبه‌ر بابه‌تێك ده‌وه‌ستین له‌لایه‌ك ئه‌و دامه‌زراوه خۆی وابه‌سته كردووه به مه‌عریفه‌یه‌كی كۆنی ده‌ست نیشان كرا‌و، كه سه‌پێنراوه‌ته سه‌ر خوێندكار، له‌لایه‌كی تر ڕێكخراوه خوێندكاری و قوتابیه‌كان ئه‌و په‌یوه‌ندیه یان له‌ناو ستایشی كاری ڕێكخراوه‌یی نوقم كردووه، بۆیه به‌ته‌نیا پێویستمان به‌وه نییه له تاكه شوێنێكدا بوه‌ستین بۆ قسه‌كردن به‌ڵكو بۆ ئه‌وه‌ی بگه‌ینه تێگه‌یشتنێكی ڕوون، پێویسته پرسیار له كۆمه‌ڵێك هۆكار بكه‌ین كه په‌یوه‌سته به‌و دامه‌زراوه، ئه‌ویش له‌ڕاستیدا ئیشكالیه‌تی نێوان زانكۆ و مه‌عریفه به پله‌ی سه‌ره‌كیه
ادامه مطلب

له‌دایكبونی چاپخانه به‌ره‌نجامی دۆخێكی جیاواز بوو بۆ پێشڤه‌چونی كۆمه‌ڵگا، كه به‌یه‌كێك له به‌رهه‌مه‌كانی تازه‌گه‌ری داده‌نرێت، تازه‌گه‌ری چه‌نده به‌شداری كرد له ته‌كنه‌لۆژیای وێرانكه‌ر، هێنده‌ش سوودی به مرۆڤایه‌تی گه‌یاند، به‌مانای چۆن توانی چه‌كی ئه‌تۆمی و گازی ژه‌هراوی بێنێته دی، ئاواش كه‌ناله‌كانی په‌یوه‌ندی گه‌شه پێدا و له‌ناو په‌یوه‌ندی ساكار گۆڕی، هه‌ر له شێوه‌ی نامه ناردن و چاپخانه و تا له‌دایكبونی كۆمپیوته‌ر و ته‌له‌فزیۆن.
دۆزینه‌وه‌ی پیتی چاپ و دوای ئه‌ویش چاپخانه له‌دایكبونی ڕۆژنامه بوو بۆ ئاگاداربوون و هۆشیار بوونه‌وه‌ی كۆمه‌ڵگا، هێنانی سه‌كۆیه‌ك بوو بۆ ده‌نگی خنكاو، ئازاد كردنی نهێنی بوو بۆئه‌وه‌ی شوناسی له‌ده‌ست دراو نه‌كه‌وێته نێو په‌راوێزه‌وه، وه‌ك چۆن بووه كه‌ناڵێك بۆ گوزارشت كردن له بۆچونی تاكه‌كانی ناو كۆمه‌ڵگا، ئه‌گه‌رچی له ڕوویه‌كدا ئه‌و دامه‌زراوه توانی به‌شداری له ده‌سخه‌رۆدانی كۆمه‌ڵگا بكات. مێژووی مرۆڤی كوردی له‌ته‌ك ڕۆژنامه‌دا حیكایه‌تی قبووڵ كردنی تازه‌گه‌ریه، به‌و پێیه‌ی ڕۆژنامه بۆ ئێمه ئه‌زمونێكی تازه‌گه‌ر بوو، قبووڵ كردنی تازه‌گه‌ری بوو له‌پێناو به‌رژه‌وه‌ندی كۆمه‌ڵگادا، حیكایه‌تی ئه‌و پیاوه كورده‌ی له قاهیره یه‌كه‌م ڕۆژنامه به‌ناوی كوردستان ده‌رده‌كات، په‌یوه‌ندی نێوان ڕۆژنامه و ناسیۆنالیزمی كوردی به ئاقارێكی تازه‌دا ده‌بات
ادامه مطلب
ده‌سگیركردنی شێخ زانا و هاوڕێكانی و نیشاندانی دانپیانانه‌كانیان له‌سه‌ر شاشه‌ی ته‌له‌ڤزیۆن، بووه بابه‌تێكی سه‌ره‌كی ئه‌م ڕۆژانه‌ی شه‌قامی كوردی، پرسیار گه‌لێكی زیندووی ترسی هێنایه‌وه یادی كۆمه‌ڵگا، ئه‌وه‌ش به‌ڵگه‌ی ئه‌وه‌یه كه ئه‌و ستراتیژه‌ی دامه‌زراوێكی وه‌ك ته‌له‌ڤزیۆن مه‌به‌ستی بوو هاته دی، به‌وه‌ی قسه‌كردنه‌كان بگوازینه‌وه سه‌ر ئه‌و گروپه تیرۆریستیه، دیاره ئه‌و دانپیانانه هێنده‌ی ئیشكردن بووه له‌سه‌ر سۆز‌و هه‌ستی هاووڵاتیانی ئه‌م كۆمه‌ڵگایه، هێنده توانای خوڵقاندنی دیدێكی زانستی نیه بۆ ئه‌و ستراتیژه‌ی كه تیرۆریزم، به قه‌ولی میدیای كوردی تیرۆریزمی ئیسلامی له‌وكاره‌دا مه‌به‌ستیه‌تی، تا ساته‌وه‌ختی ئه‌و نووسینه‌ی ئێمه زۆر له‌سه‌ر ئه‌و دانپیانانه نووسران، به‌ڵام ئه‌وه‌ی جێگه‌ی سه‌رسوڕمانی ئێمه‌یه، ئه‌و نوسینانه هێنده‌ی له‌هه‌ناوی خۆیاندا ڕقێكی گه‌وره به‌رهه‌م دێنن، به‌هیچ چه‌شنێك نه‌یانتوانیووه قسه له هۆكار‌و سه‌رهه‌ڵدان و ستراتیژی ئه‌و كاره تیرۆریسته بكه‌ن
ادامه مطلب

(1)
ڕۆشنبیر به‌رهه‌می تازه‌گه‌ریه، ئه‌و كاره‌كته‌ره نوێیه‌ی كۆمه‌ڵگا ده‌یه‌وێ له‌ڕێگه‌ی ڕه‌خنه گرتنه‌وه كۆمه‌ڵگا به‌ره‌و خه‌ونی تازه‌گه‌ری ببات، ئه‌وه‌ش له‌رٍِێگه‌ی واز هێنان له ستایش و هێنانی چه‌مكی ڕه‌خنه‌گرتن، له كۆمه‌ڵگای كوردیدا ئه‌و چه‌مكه له‌ناو وه‌همی تازه‌گه‌ریدایه، وه‌ك هه‌ر چه‌مكێكی تر، بۆیه ئه‌و ڕۆشنبیره خه‌ونی گۆڕیوه به گه‌نده‌ڵی، وه‌ستان له‌سه‌ر په‌یوه‌ندی ڕۆشنبیری له‌نێوان خه‌ون و گه‌نده‌ڵی.. وه‌ستانه له‌سه‌ر پێگه‌كانی ئه‌و كاره‌كته‌ره ئه‌كتیڤه‌ی ناو ژیان، كه هه‌میشه له‌ڕێگه‌ی ڕه‌خنه‌وه ده‌یه‌وێ گۆڕان بكات به‌میكانیزمی كاره‌كانی، له‌و نێونده قسه‌كردنه‌وه له‌و توێژه‌ی پێی ده‌وترێ ڕۆشنبیران، هه‌ڵگری مانا و ته‌فسیری جیاوازه، كه به‌پێی پێناسه‌كان و خوێندنه‌وه جیاوازه‌كان، بیریار و فه‌یله‌سوفان به‌شێوه‌ی جیاواز ده‌ڕواننه ئه‌و كاره‌كته‌ره‌ی ناو ژیان، كه‌ناوی ڕۆشنبیره و به‌رهه‌می تازه‌گه‌ریه، ئێمه لێره‌دا مه‌به‌ستمان نیه له‌سه‌ر ته‌فسیره جیاوازه‌كان و ئیشكالیه‌تی په‌یوه‌ندی ئه‌و كاره‌كته‌ره به تازه‌گه‌ری بوه‌ستین، هێنده‌ی مه‌به‌ستمان نزیكبونه‌وه‌یه له‌ماناكانی ڕۆشنبیر له‌كۆمه‌ڵگای ئێمه‌دا به‌كێ ده‌وترێ
ادامه مطلب
(1)
تازه‌گه‌ری تاچه‌ند سیما كولتووری و كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كانمان لێده‌سه‌نێته‌وه و به‌كولتورێكی تر ئاشنامان ده‌كات؟ ئایا تازه‌گه‌ری بۆ ئه‌وه دێت تا ژیانمان بشێوێنێت یان له پێناو پێشڤه‌چوونی كۆمه‌ڵایه‌تی و ئابووری و سیاسییه؟
ئه‌و كاته‌ی له‌سه‌ر تازه‌گه‌ری ده‌وه‌ستین پێویستمان به‌وه‌یه ئه‌و راستیه‌مان بیر نه‌چێت كه ئێمه كۆمه‌ڵگایه‌كی تازه‌گه‌ر نین، به‌ڵكو رۆحی دژایه‌تیكردنی تازه‌گه‌ری له‌ناوماندا زۆر چالاكانه كار ده‌كات، ئه‌و رۆحی دژایه‌تیكردنه له‌ناو دیارده‌كانی تازه‌گه‌رییه‌وه به‌كار دێنینه‌وه، دیارده‌كانی تازه‌گه‌ری ده‌خه‌ینه خزمه‌تی رۆح و عه‌قڵیه‌تی خێڵه‌كیمانه‌وه، ئه‌گه‌رچی له‌وكاته‌دا زۆربه‌ی قسه‌كان ده‌كه‌ون له‌سه‌ر تازه‌گه‌ری، به‌ڵام ده‌بێ ئه‌وه به‌هه‌ند وه‌ربگرین كه ئه‌وه‌ی ئێمه قسه‌ی له باره‌وه ده‌كه‌ین تازه‌گه‌ری كوردییه نه‌وه‌ك تازه‌گه‌ری خۆی
ادامه مطلب

له‌نێوان شار و تازه‌گه‌ریدا په‌یوه‌ندیه‌كی هاوبه‌ش هه‌یه، به‌وه‌ی شار به‌رهه‌می تازه‌گه‌ریه, چونكه په‌یوه‌ندیه‌كانی ژیان له شاردا په‌یوه‌ندیه‌كی جیاوازه به‌وه‌ی له لادێ و ناوچه شاخاویه‌كان هه‌یه, بۆ ئێمه‌ی كورد ئه‌وه‌ی جێگه‌ی نیگه‌رانی بێت، ئێمه به‌و مانایه شارمان به‌مانا تازه‌گه‌ریه‌كه‌ی نیه, ئه‌گه‌رچی گرێی شارچیه‌تی توڕه‌مان ده‌كات، به‌رده‌وام ده‌یه‌وێ وامان تێبگه‌یه‌نێت كه ئێمه خاوه‌نی شارین به مانا تازه‌كه‌ی, له‌و ناوبردنه چه‌نده ئێمه خۆمان ده‌سخه‌ڕۆ ده‌ده‌ین حزبه ده‌سه‌ڵاتداره‌كانی ئێمه سه‌د هێنده ئه‌و وه‌همه‌مان قوڵتر ده‌كه‌نه‌وه, به‌وه‌ی خاوه‌نی شارین, ئه‌و كاته‌ی بمانه‌وێ بزانین ئێمه شارمان به‌مانا تازه‌گه‌ریه‌كه‌ی هه‌یه، ده‌بێ به‌گیانی ڕه‌خنه گرتنه‌وه له شار بدوێین, وه‌ك چۆن ده‌بێ شوێنی قسه لێكراو ڕووبه‌رێكی ده‌ست نیشانكراو بێت بۆ قسه‌كردن, بۆ ئه‌ومه‌به‌سته‌ش زیندووترین شوێن كه‌له‌سه‌ری بوه‌ستین شاری سلێمانیه
ادامه مطلب

بۆچی ئه‌و ڕه‌خنانه‌ی له‌ژیانی ڕۆژانه‌دا ئاراسته‌ی دیارده‌یه‌كی كۆمه‌ڵایه‌تی وشارێكی ده‌كه‌ین, تاسای ئه‌وه ناكه‌ین, ئه‌و ڕه‌خنانه بگوازینه‌وه ناو نووسین؟ ئایا هۆكاره‌كه‌ی هه‌رئه‌وه‌یه كه‌له‌ئاخاوتندا ده‌توانین به‌چه‌ند ووشه‌یه‌ك ڕه‌خنه بگرین‌و بچینه سه‌رباسێكی تر, كه‌چی له‌نووسیندا ده‌بێت قسه له‌هۆكار‌وده‌ره‌نجامه‌كانی واقیعێك بكه‌ین؟ ئایا كه‌وا ناكه‌ین ئه‌وه ترسه له نووسین یان نه‌بوونی توانایه‌كه بۆ گه‌یشتنه ئه‌و دیومانای شاراوه؟ له‌نێوان نووسین‌وئاخاوتن جیاوازیه‌كی جه‌وهه‌ری هه‌یه, ئه‌گه‌ر ئاخاوتن به‌ده‌ربڕینه بونیادگه‌ریه‌كه‌ی موفره‌ده‌یه‌كی تاك بێت له‌ناو زمان, ئه‌وا نووسین توانای خولقاندنی زمانی هه‌یه, ئه‌وه‌ش مانای وایه نووسین ڕووبه‌رێكه بۆ نووسینه‌وه‌ی زمان
ادامه مطلب

قسه‌كردن له‌شار قسه‌كردنه له‌به‌رهه‌مێكی تازه‌گه‌ری، چونكه شار له‌هه‌ناوی ئه‌ودا هاتۆته بوون، بۆیه كۆمه‌ڵگای شاری كۆمه‌ڵگایه‌كی تازه‌گه‌ره، كۆمه‌ڵگایه‌كه بڕوای به‌چه‌ندین چه‌مكی جیاواز هه‌یه به پێی ئه‌و مانا فه‌رهه‌نگی و كولتوریانه‌ی كه به‌كاری دێنێت، كۆمه‌ڵگای شاری كۆمه‌ڵگایه‌كه باس له یاسای مه‌ده‌نی ده‌كات به‌مانای بڕوای به بڕیارێكی هه‌ره‌مه‌كی دامه‌زراوه خێڵه‌كی و یا به‌پێی نه‌ریتی ئاینی نیه، به‌ڵكو ئه‌و كۆمه‌ڵگایه بڕوایه‌كی ته‌واوی به ده‌سه‌ڵاتی عه‌قڵ هه‌یه، به‌وه‌ی ئه‌وه‌ی له‌ده‌ره‌وه‌ی عه‌قڵه‌وه بێت تازه‌گه‌ری ده‌یكاته ده‌ره‌وه‌ی خۆی، چونكه تازه‌گه‌ری و عه‌قڵ پایه‌كانیان له‌سه‌ر ئاڵ و گۆڕكردنی په‌یوه‌ندیان به‌یه‌كه‌وه دروست بووه، ئه‌وه‌یان مه‌به‌ستی ئێمه نیه، هێنده‌ی تێگه‌یشتنه له‌دۆخی كۆمه‌ڵگایه‌كی تازه‌گه‌ر، له‌گه‌ڵ هاتنه ئارای دۆخێكی نوێ بۆكۆمه‌ڵگای كوردی، له‌ڕووی ئازادبوونی له‌ده‌سه‌ڵاتی به‌عسه‌وه به‌تایبه‌ت له‌گه‌ل سه‌رهه‌ڵدانی شه‌ڕی حزبه‌كان
ادامه مطلب

ئه‌و په‌یوه‌ندیه چیه ده‌كه‌وێته نێوان هه‌ریه‌كه له‌حیكایه‌ت و موقه‌ده‌س؟ دیاره له‌نێوان حیكایه‌ت و موقه‌ده‌س په‌یوه‌ندیه‌كی هاوبه‌ش هه‌یه كه هه‌ریه‌كه‌یان بۆ به‌رده‌وامی به‌خشین به‌خۆی پێویستی به‌وه‌یتر ده‌بێت، به‌وه‌ی چۆن موقه‌ده‌س بێحیكایه‌ت هیچ مانایه‌كی نیه، به‌هه‌مان شێوه‌ش حیكایه‌ت به‌بێ موقه‌ده‌س توانای ئه‌وه‌ی نیه درێژه به‌خۆی بدات، بۆیه له‌ئاماده بوونی هه‌ریه‌كێكیان پێویستمان به‌وه ده‌بێت كه ئه‌ویتریش بێنینه ناو ڕووبه‌ری زمان، تاوه‌كو به‌یه‌كه‌وه توانای به‌رزكردنه‌وه‌ی ده‌لاله‌ته‌كانی نووسینیان هه‌بێت، به‌تایبه‌ت كاتێ ده‌بینین فه‌رزه‌نده‌كان (مناڵان) چه‌نده بێحیكایه‌ت هه‌ڵناكه‌ن، به‌هه‌مان شێوه‌ش باوكان پێویستیان به‌موقه‌ده‌س بوونی خۆیان هه‌یه، حیكایه‌تی فه‌رزه‌نده‌كان له‌باره‌ی چیرۆكی كوشتنی باوكی موقه‌ده‌س.. حیكایه‌تێكی هه‌میشه‌یی نێوان نه‌وه‌كانه، هه‌ر له‌سه‌رده‌می فرۆیده‌وه تا ده‌گات به هنری میشۆ و خۆزیا تریانا و ئه‌نترۆپۆلۆژیستێكی وه‌ك مۆریس گۆدلیه و تاوه‌كو له‌نووسینی كوردی به شێرزاد حه‌سه‌ن دوایی دێت
ادامه مطلب